عه‌لی حسین فه‌یلی / كاره‌ساتی فه‌یلییه‌كان كه دادگای باڵای تاوانه‌كان له ساڵی 2010 به جینوساید ناوزه‌دی كرد، وه‌ك زامێكی نه‌ته‌وه‌یی ته‌نها به جینۆساید ناساندن ساڕ‌ێژ نابێ. مخابن به درێژایی ساڵانی چوو، ته‌نانه‌ت له‌م بۆنه دڵتهزینهشدا ، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو كارێكی پێكهوهییان بایكۆت كردووه. له كاتێكدا زیندوو راگرتنی ئه‌م بابه‌ته جیا له بڕیاری دادگا و په‌سه‌ندی له لایه‌ن هه‌رسێ ده‌سه‌ڵات ، كاری پێكه‌وه‌یی و یه‌كخستنی گوتاری نه‌ته‌وه‌یی ده‌خوازێ . له سیاسه‌ت و ئه‌جیندا و هه‌ڵوێستی نیشتمانی حكومه‌تی به‌غدا ئاساییه كه وه‌ك میراتگری حكومه‌ته تاوانباره‌كانی پێشوو ، ته‌نانه‌ت پاش بڕیاری دادگاش ، خۆی بدزێته‌وه له‌و ڕاستییه و قه‌ره‌بووی قوربانیه‌كان نه‌كات.
به دیدێكی واقعبینانه، هه‌موو حزبێك و لایه‌نێكی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی ئازاده له‌وه‌ی چۆن ڕێز له‌و یاده بگرێ ، به‌ڵام به‌رز ڕاگرتنی ساڵیادی ئه‌و بۆنه دڵته‌زینه له هه‌رێمی كوردستان، به پله‌ی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی حكومه‌تدایه، لێ شێوازی یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی ئه‌و بۆنه‌یه پێمان ده‌ڵێ كه تا ئێستاش له كوردستان ئه‌و ئاماده‌كاریه نه‌ته‌وه‌ییه بوونی نییه كه جینوسایدی فه‌یلییه‌كان له كاره‌ساتی پێكهاته‌یه‌ك بكاته ناسنامه‌ی تاوانكاری و كۆمه‌ڵكوژی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ژێرده‌سته‌و ماف زه‌وتكراو.
جیا له كار‌و چالاكیه‌كانی ساڵانه‌ی ناساندنی ئه‌م كۆمه‌ل كوژییه ئه‌وه نابینرێ كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی ، هه‌ڵمه‌تی ناساندنی كشتوبڕی فه‌یلییه‌كان وه‌ك ئه‌ركێكی نه‌ته‌وه‌یی خستبێته ناو دۆسیه‌ی كار. هه‌روه‌ك له سه‌ر ئاستی ناوخۆش به‌ڵگه‌و ئاسه‌واری ئه‌و تاوانه وه‌ك پێویست به دیكۆمێنت نه‌كراوه و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ته‌نانه‌ت بۆ بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌م یاده له سه‌ر ئاستی شه‌قام و میدیاكان به به‌رنامه كاری بۆ كۆده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كردووه.
چالاكی شه‌رمنانه به واتای بچوك كردنه‌وه‌ی یادی ئه‌و كاره‌ساته مه‌زنه‌یه . ، وه‌ك چۆن یادی جینوسایدی بارزانیه‌كان ، شاڵاوی ئه‌نفال ، كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه موڵكی نه‌ته‌وه‌كه‌مانن ، جینوسایدی فه‌یلییه‌كانیش زامێكی نه‌ته‌وه‌ییه‌و ڕه‌هه‌ندی نیشتیمانیشی هه‌یه. یادی ئه‌و تاوانه دژ به مرۆفایهتییه، نابێ له هه‌ناوی ململانێی سیاسی و نه‌فره‌ت و ڕقی ئایدۆلۆژیای مه‌زهه‌بی و ناوچه‌گه‌ری خه‌فه بكرێ .