شه‌فه‌ق نيوز/ له سه‌رده‌می سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته تا نهۆ یه‌ك قه‌رن تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام شێوازی بیركردنه‌وه‌و كردار نه‌گۆراوه . ئێستاش ئینسان بێ هۆ ده‌كوژرێ, بێ هۆ پاكتاوی ره‌گه‌زی ده‌كرێ. هیچ كه‌مینه‌یه‌كی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له ئاست و ئه‌ندازه‌ی خۆیدا نه‌ماوه . وه‌ك نموونه ئایا ژماره‌ی كوردانی فه‌یلی له‌و ماوه‌یه‌دا كه‌میان كردووه یان زیاد؟!
ئینكار ناسنامه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه وه ئیلا ، نكۆڵی و شاردنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندی و هویه‌تی سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی هێندێ لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی چ كێشه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر كردووه . كاتێك ئاسایش به‌رقه‌رار ده‌بێ و ده‌چینه ناو دنیای نوێ و ئه‌م میلله‌ته به یه‌كگرتوویی و یه‌كپارچه‌یی ده‌بینرێ كه هویه‌تی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی یه‌كتر نه‌شارینه‌وه و هه‌موو لاێكمان ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و هویه‌تی سیاسیمان هه‌بێ تا به ته‌بایی و پێك هاتن هه‌وڵی بن بڕ كردنی كێشه‌كان بده‌ین.
درۆ مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌م سه‌ده‌یه ی دامه‌زراندنی عیراق ئه‌وه‌یه كه هه‌موو كێشه‌كان خه‌تای دوژمنی ده‌ره‌كیه! ئه‌مرۆ زۆربه‌ی كێشه‌كان ریشه‌ی ناوخۆییان هه‌یه و كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی له‌وه زیاتر ناتوانێ كارێك بۆ عیراق بكات. ئه‌وان وه‌ك دوا هه‌وڵ، به‌عسیان رووخاند‌و حكومه‌تی تازه‌یان بۆ پێك هێناین و له سای دیموكراسی مافی چالاكی سیاسی و ده‌نگدانیان به خه‌ڵك به‌خشی . به‌ڵام كه نه‌زانین چۆن سوودی لێ وه‌ربگرین ئه‌و نیعمه‌ته بۆته نیقمه.
به خۆ هه‌ڵواسین به شانازیه كۆنه‌كان، عیراقیه‌كان ده‌توانن بلێن كه زۆرجاران دوژمنی ده‌ره‌كیان تێكشكاندوه به‌ڵام به درێژایی ئه‌و مێژووه كه شانازی پێوه ده‌كه‌ن ئه‌وه خۆیان بو‌ون كه له ناوخۆدا شكستیان به‌یه‌كتر هێناوه. له‌م وڵاته‌دا تا كاتێك واتای هاووڵاتی به دروستی لێك نه‌درێته‌وه هیچ ده‌ستكه‌وتێك پارێزراو نابێ. له بیر نه‌چووه كه له سه‌رده‌می به‌عس هه‌موو لایه‌نه‌كانی نه‌یار هاوسه‌نگه‌ر بو‌ون به‌ڵام هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی گه‌یشتنه به‌غدا هه‌ر لایه‌نیك به شوێن به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ته‌بایی كوشت و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی قوربانی كرد. ئه‌وه دۆخی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی عیراقه كه میلله‌ت به ختابی سیاسی رووت و بێ كرداری پارته سیاسیه‌كان ده‌ره‌تانی نه‌ماوه و له ئاسۆدا كار‌و ئامار‌و شوێنهاتی ده‌ستكه‌وته‌كان دڵنه‌وایی ناكات، چونكو له مێژه ئه‌وه سه‌لماوه كه سیاسه‌تكارو میلله‌ت له دوو به‌ره‌ی جیاوازدان ، خه‌ڵك سه‌بری ئه‌یوبی هه‌یه و سیاسه‌تكار كه‌م ته‌حه‌مولترین پێكهاته‌ی ئه‌م وڵاته‌یه بۆ به‌رپرسیاریه‌تی.
عه‌لی حسێن فه‌یلی