مێژوو پێمان ده‌ڵێ؛ له به‌ر زۆر هۆكار بۆ گه‌یاندنی په‌یامه ئاسمانییه‌كه‌یان هه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ره‌كان له كات و شوێنی جیاوازدا وه‌ك یه‌ك سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون. ئه‌وان به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستان لێ ئه‌و گه‌لانه‌ی په‌یامه‌كانیان ئاراسته ده‌كرا له ئاستی وشیاری و ئه‌مه‌كداری و وه‌فاو سۆز بو ئه‌و په‌یامه نه‌بوون. مێژوو پێمان ده‌ڵێ كه عیراق ژینگه‌ی له‌باره تا زوو به زوو كاربه‌ده‌ست و حوكمڕانی ناسه‌ركه‌وتوو تیایدا چاوههڵبێنێ چونكو به گوێره كارنامه‌ی حكومه‌تان زۆرینه‌یان له كۆی نمره‌ی 100 هه‌میشه له تاقیكردنه‌وه‌كان یان كه‌وتوون یان ده‌رنه‌چوون ، دیاره كۆمه‌ڵگه پێمل بووه و بۆته زیان بژێری هه‌میشه‌ی.
زۆرینه‌ی بڕیاربه‌ده‌ست و سه‌ركرده‌كانی ئه‌م وڵاته گیرۆده‌ی ئاسه‌واری په‌روه‌رده‌ی ئه‌و ژینگهیهن كه له‌ناوخۆدا به كه‌لتورو باوه‌ڕو دابونه‌ریتی هه‌ڵه تهنراوهتهوهو بۆ دیوی ده‌ره‌وه‌ش چوارده‌وریان به‌و وڵاته ئیسلامیانه گه‌مارۆ دراوه كه ته‌نانه‌ت ئاوی ئه‌و رووبارانه‌ی دێنه ناو خاكی عیراق چۆڕبڕدهكهن .
كێشه‌كان دیارن و بابه‌تی نوێ نین، ساڵه‌هایه حوكمڕانی پاساو په‌رست بێ ره‌چاوی هه‌موو یاسا‌و رێساكان ته‌نیا له خه‌یاڵدانی خۆی چاره‌سه‌ریان ده‌كات ، ئه‌و خه‌یاڵدانه‌ی خاوه‌نی ژماره‌ی پێوانه‌یی قه‌یران خوڵقاندنی به‌رده‌وامه.
بۆ له‌مه‌ودواش خۆزگه هه‌رچی ده‌سه‌ڵاته ته‌نیا یه‌ك كێشه چاره‌سه‌ر بكات! ئه‌ویش كێشه‌ی زیاتر نه‌خوڵقێنێ و ئه‌و مافه بداته هاووڵاتی ده‌رفه‌تی هه‌بێ چونكو گه‌ل سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو له‌هه‌ڵبژاردنی حوكمرانی كارامه و وڵاته‌كه‌ش بووه به شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی حوكمڕانه ده‌رنه‌چووه‌كان له ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداری . ئایا ئه‌و ده‌رفه‌ته به میلله‌ت ده‌درێ رێگه چاره بۆ ئه‌م دۆخه ده‌سته‌به‌ربكات؟