مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری ناوداری کورد "به‌همه‌ن قوبادی" له ناو 15 فیلمی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ریی دژیی شه‌ڕ له جیهاندایه. 

فیلمی سینەمایی کوردیی "کیسەڵەکانیش دەفڕن" له ده‌رهێنانی سینه‌ماکاری به ‌ئه‌زموونی کورد "به‌همه‌ن قوبادی" کە بە نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان، تا ئێستا زیاتر لە  100فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلم لە ئاستی دنیادا بەشداریی کردووە و زیاتر له 50 خەڵاتی جیهانی بۆ کوردستان بەدەستهێناوە و یەکێکە لە پڕشانازیترین فیلمەکان لە مێژووی سینەمای کوردستان و ئێران، بەمدوایانە له لایه‌ن ماڵپه‌ڕیی سینه‌مایی "موڤی وێب" Movieweb له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا له ناوی 15 فیلمی دژیی شه‌ڕ له جیهاندا ئاماژه‌ی پێکراوه که له ناو فیلمه‌ جه‌نگییه‌کانی دنیادا سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌رن. 

له وتارێکدا که له لایه‌ن "فێدریکۆ فۆزان" Federico Furzan له ماڵپه‌ڕی سینه‌مایی "موڤی وێب" Movieweb نووسراوه، هاتووه: فیلمه‌ جه‌نگییه‌کان، وردبین بن یان نا؛ هه‌میشه باشترین ڕێگایه‌ک بوون بۆ ده‌رچوونی ئه‌و بینه‌رانه‌ی که به شوێن خوڵقاندنی ڕاستییه‌کانی ڕابردوودان. ئه‌گه‌ر بتوانن قانعکه‌ر بن و سه‌فه‌ری ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌شێک له گیرۆده‌بوونی توندوتیژین، به شێوه‌ی وێنه‌ ده‌ربێنن، ته‌نانه‌ت پێویستیش ناکات که به پێی چیرۆکه ڕاسته‌قینه‌کانه‌وه بن تاکوو سه‌رنجی بینه‌ران بۆلای خۆیان ڕابکێشن.

له به‌شێکی دیکه‌ی ئه‌م وتاره‌دا هاتووه: به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌مووی ئه‌مانه، فیلمه‌ جه‌نگییه‌کانیش ده‌توانن باس و خواستی تایبه‌تیان له‌سه‌ر بێت. ئه‌م ده‌مه‌قاڵه‌یه زۆر جار به‌ده‌ر له‌و بابه‌تانه‌یه که له‌سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ما پیشان ده‌درێت، چونکه ئیمکانی هه‌یه مه‌سه‌له‌کانی په‌یوه‌ست به چۆنییه‌تی و چلۆنی ساز کردنی ئه‌م فیلمانه له ئارادا بێت. لێره‌دا ناوی 15 فیلمی دژیی جه‌نگیی سه‌رنجڕاکێش و سه‌رسووڕهێنه‌ریی جیهان ده‌بینن:

ناویی ئه‌و 15 فیلمه سینه‌ماییه‌ی لیستی ماڵپه‌ڕیی "موڤی وێب" Movieweb بریتین له: 

1- "سه‌رکه‌وتنی ئیراده" Triumph of the Will له ده‌رهێنانی "لێنی ڕیفێنشتاڵ" Leni Riefenstahl  به‌رهه‌می ساڵی 1935

2- "ڕاویی گه‌وه‌زن" The Deer Hunter له ده‌رهێنانی "مایکێل چیمینۆ" Michael Cimino به‌رهه‌می ساڵی 1978

3- "لیستی شیندلێر" Schindler’s List له ده‌رهێنانی "ستیون سپیلبێرگ" Steven Spielberg به‌رهه‌می ساڵی 1993

4- "باڵنده‌ی ڕه‌نگاوڕه‌نگ" The Painted Bird له ده‌رهێنانی "واسلاڤ مارهۆڵ" Václav Marhoul به‌رهه‌می ساڵی 2019

5- "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌فڕن" Turtles Can Fly له ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" Bahman Ghobadi به‌رهه‌می ساڵی 2004 

6- "بوونه‌وه‌رانی بێ وڵات" Beasts of No Nation له ده‌رهێنانی "کرای جۆجی فۆکۆناگا" Cary Joji Fukunaga به‌رهه‌می ساڵی 2015

7- "شه‌ڕیی ناوخۆ" Civil War له ده‌رهێنانی "ئالێکس گاڕله‌ند" Alex Garland به‌رهه‌می ساڵی 2024

8- "یاریی شه‌ڕ" The War Game له ده‌رهێنانی "پیتێر واتکینز" Peter Watkins به‌رهه‌می ساڵی 1966

9- "گۆڕی ئه‌و کرمانه‌ی که له شه‌ودا ده‌دره‌وشێنه‌وه" Grave of the Fireflies له ده‌رهێنانی "ئیسۆئا تاکاهاتا" Isao Takahata به‌رهه‌می ساڵی 1988 

10- "وه‌ره‌ و ببینه" Come and See له ده‌رهێنانی "ئێلێم کلیمۆڤ" Elem Klimov به‌رهه‌می ساڵی 1985

11- "پیاوانی پشت هه‌تاو" Men Behind the Sun له ده‌رهێنانی "مۆ تۆن‌فی" Mou Tun-fei به‌رهه‌می ساڵی 1988

12- "ئاسه‌واره‌کانی شه‌ڕ" Casualties of War له ده‌رهێنانی "بڕایان دی پاڵما" Brian De Palma به‌رهه‌می ساڵی 1989

13- "بابه‌ته‌کان" Threads له ده‌رهێنانی "مایک جه‌کسۆن" Mick Jackson به‌رهه‌می ساڵی 1984

14- "ئێستا کۆتایی دنیا" Apocalypse Now له ده‌رهێنانی "فڕانسیس فۆرد کۆپۆلا" Francis Ford Coppola به‌رهه‌می ساڵی 1979

15- "ڕزگارکردنی سه‌رباز ڕایان" Saving Private Ryan له ده‌رهێنانی "ستیون سپیلبێرگ" Steven Spielberg به‌رهه‌می ساڵی 1998.

بۆ زانیاری زیاتر:

https://movieweb.com/most-controversial-war-movies/