نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موومان هه‌یه جا چ به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ. ده‌ستنیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه كارێكی زه‌به‌لاح له‌سه‌ر له‌ش و ده‌روونی تاك و كه‌سوكار و كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ده‌كات. یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی مردن له سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌گشتی. ئه‌م نه‌خۆشییه بارێكی قورس ده‌خاته سه‌ر سیسته‌مه ته‌ندروستییه‌كان له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست شانبه‌شانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوان.
ده‌كرێ پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆژیای پزیشكی ئه‌م ڕێڕه‌وه پێچه‌وانه بكاته‌وه، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتنی نوێترین ته‌كنۆلۆژیای كۆنتڕۆڵكردنی شێرپه‌نجه به شێوه‌یه‌كی خێرا به‌ڕێوه ناچێت، چونكه دابینكردنی ئه‌م پێداویستییه گرینگه، پێویستی ئاوێته‌كردنی هه‌وڵی كۆمپانیا به‌ره‌وپێشبه‌رانی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه هه‌یه له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی دیكه وه‌ك (حكوومه‌ته‌كان و پزیشكه‌كان) بۆ پاڵنانی ڕێڕه‌وی ئه‌م پێشكه‌وتنه و دابینكردنی ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایانه.
چاره‌سه‌رییه ئاساییه‌كانی شێرپه‌نجه تا ماوه‌یه‌كی نزیك، تیشكی خسته سه‌ر شوێنی خانه تووشبووه‌كان به شێرپه‌نجه وە تا چەند نەخۆشییەکە پێشکەوتووە، به‌ڵام ئێستا دهستكهوتنهكان بۆ تێگه‌یشتنمان له زانستی بۆماوه‌زانی ده‌رگای گونجاوی زیاتر و باشتری بۆ پێداویستییكانی تاك بۆ هه‌موو كه‌سێك كرده‌وه، به‌وه‌ی كه هه‌ر حاڵه‌تێك جیاوازه له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه، ئه‌مه‌ش هه‌ڵی باشتر بۆ مانه‌وه له ژیاندا زیاتر ده‌كات.
ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه نوێیه كه به تاقیكردنه‌وه‌ی نیشانه گرنگه‌كان ناسراوه، پێناسه‌یه‌كی نوێ بۆ چاره‌سه‌ریی شێرپه‌نجه ده‌خاته ڕوو له ڕێگه‌ی به‌دواداچوونی گۆڕانكارییه‌كان له جینه‌كان و پرۆتینه‌كان و مادده‌ی دیكه، هه‌روه‌ها زانیاری زۆر گرنگ له‌سه‌ر شێرپه‌نجه ده‌خاته ڕوو له‌سه‌ر خانه تووشبووه‌كانی شێرپه‌نجه. ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ش ته‌نیا له كاتی ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه یان له گه‌ڕانه‌وه و یان له قۆناغه پێشكه‌وتووه‌كانی ده‌كرێ، ئه‌مه‌ش ڕێگه خۆشكه‌ره بۆ كارمه‌ندانی چاودێریی ته‌ندروستی له دانانی پلانی كاریگه‌رتر، شیاوه بۆ پێداویستیی نه‌خۆشه‌كان وەک تاك و ڕێگره له ئاسه‌واری لاوه‌كی.
بەڵام ئه‌م داهێنانه پزیشكییانه، هه‌روه‌ك به به‌رده‌وامی وایه، بەرهەمی نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی پێویستیانه نه‌گاته ده‌ستیان. بۆیه پاشهكهوتنكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی بایۆمارکەرەکان بۆ نه‌خۆشه‌كان سهروشكییهكه (ته‌حه‌دایه‌كه) كه ڕووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه. شاره‌زانه‌بوونی كارمه‌ندانی چاودێریی ته‌ندروستی بۆ زانیارییه‌كان و ڕۆشنبیریی تایبه‌ت به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، گه‌وره‌ترین ڕێگرییه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه نه‌خۆشه‌كان نازانن ئه‌و جۆره چاره‌سه‌رییه بوونی هه‌یه.
ئه‌سترا زێنیكا و ڕۆش كار ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری له چوارچێوه‌ی ده‌ستپێشخه‌ری نوێی هاوبه‌ش بۆ پاڵپشتیكردنی تاقیكردنه‌وه‌ی نیشانه گرنگه‌كان له جۆره‌ها گرێیه‌كان و قۆناغه‌كانی شێرپه‌نجه، له سه‌ره‌تا شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان. باوه‌ڕی تایبه‌تیشمان هه‌یه كه هاوبه‌شه ناكلاسیكهییهكان (دووبارهنهبووهكان) وه‌ك ئه‌م هاوبه‌شییه، كاریگه‌ری سه‌ره‌كی له په‌ره‌سه‌ندنی گرنگ له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه به ده‌ست ده‌هێنێت.
چالاكیی هاوبه‌شی یه‌كه‌م تیشك ده‌خاته سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان، ئه‌ویش به‌ربڵاوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له ناوچه‌كه‌دا. وۆرك شۆپێكی كاركردنی گریمانه‌یی كه له 7 ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر كۆمه‌ڵێك پسپۆڕی له زانستی نه‌خۆشییه‌كان و تیشكی سهریهككهوتن و پزیشكیی سییه‌كانی سهریهككهوتن و پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانی سینگ له سه‌رجه‌م ئه‌م ناوچانه كۆكرده‌وه، به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی ئاستی به‌شداربووان له مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ شانه‌كان له ناو تاقیگه‌كان و تایبه‌تمه‌ندی گه‌ردیله‌یی و ئاماده‌كردنیان بۆ ده‌ستنیشانكردنی زۆرترین نه‌خۆش كه سوود له چاره‌سه‌رییه ئاراسته‌كراوه‌كان ده‌كه‌ن. له كاتێكی دیكه‌شدا لیژنه‌یه‌كی ئاراسته‌كراو پێك ده‌هێندرێت بۆ پرۆتۆكۆله‌كان و رێنماییه ستاندهرهكان له باره‌ی باشترین ئامرازه‌كانی ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه‌ی سی.
ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه له مرۆڤ، له هه‌موو ئه‌ركێك ترسناكتره، به‌ڵام پێشكه‌وتنه پزیشكییه‌كان له هه‌موو كاته‌كان به‌و واته‌یه دێ، كه شێرپه‌نجه وه‌ك حوكمی له سێداره‌دان نه‌ماوه. كاركردن به یه‌كه‌وه بۆ هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك به ته‌كنۆلۆژیا نوێیه‌كان به ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی كارمه‌ندانی چاودێریی ته‌ندروستی به زانست و لێهاتووییه‌كان بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان، ڕێگهخۆشهكهره بۆ ئێمه پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستنیشانكردنی شێرپه‌نجه و چاره‌سه‌ركردنی له ناوچه‌كه‌مان دابڕێژینه‌وه، هه‌روه‌ها پێدانی باشترین هه‌ڵی به‌رده‌سته بۆ نه‌خۆشه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌یه.
نووسینی: بیلین ئینسێسۆ (ئه‌سترازینیكا) و ئولفه‌ت بڕۆ (ڕۆش)