دوکتۆر "فواد حوسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق، سەردانی کۆشکی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک"ی کرد لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و لە لایەن "ئەمیرعەلی محەمەد تاهیر" سه‌رۆکی فێستیڤاڵەکە، "بەنگین عەلی" ئەکتەری سینه‌ما و بەرپرسانی دیکەی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه بە فەرمی پێشوازی لێ‌کرا و پاشان دانیشت بۆ بینینی به‌ڵگه‌فیلمی دیکۆمێنتاریی "شاردنەوەی سەدام" Hiding Saddam Hussein لە دەرهێنانی "هه‌ڵکه‌وت مستەفا" لە نەرویج و هەرێمی کوردستان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له وتووێژ له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی راگه‌یاندن و رۆژنامه‌وانیی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" گوتی: بێگومان زۆر دڵخۆشم به ئاماده بوونم لێره، ده‌بێت سوپاس و قه‌درزانی له هه‌موو ئه‌و که‌سانه بکه‌م که ئه‌م فێستیڤاڵه گرنگ و کاریگه‌ری دانه‌ره‌یان دامه‌زراندووه. فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دهۆک"، بۆنه و رووداوێکی گرنگی ڕۆشنبیری و هونەرییە. ئێمە پشتگیری لە هەموو ئەو سینەماکارانە دەکەین کە لە وڵاتانی جۆراوجۆره‌وه لێرە ئاماده‌ن و به‌خێرهاتن به‌وان ده‌ڵێین. ئامادەبوونی ئه‌م هەموو میوانە بەنرخە، دەستکەوتێکی یه‌کجار گرنگە بۆ دهۆک، هەرێمی کوردستان و بە تایبەتی بۆ وڵاتی عێراق.
دوکتۆر "فواد حوسێن" لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: وەک وەزیری کاروباری دەرەوەی عێراق، باوەڕم بەوە هەیە کە کو‌لتوور؛ پێویستە ده‌ورێکی زۆر گرنگ لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا بگێڕێت. هەر لەبەر ئەم هۆکارەشە کە کو‌لتوور و هونەر، خۆی؛ نیشتمانی سیاسەتی نێودەوڵەتییە و ئه‌مه بە هێزێکی نەرم دێته ئه‌ژماردن و ڕۆڵی ئه‌و لە ڕۆڵی سیاسەت کەمتر نییە.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی: به‌م پێیه ئێمه لێره ئاماده ین و به هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هونه‌ری عێراق، پاڵپشتی خۆمان له به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" راده‌گه‌یه‌نین که له شاری دهۆک، له هه‌رێمی کوردستان و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئەم کارە بەنرخە، هه‌روه‌ها خزمەت کردنه به پیشەسازی سینەما و ئابووریی شاری دهۆک.
وه‌زیری کاروباری دەرەوەی عێراق هەروەها له دیمانه و وتووێژ له‌گه‌ڵ بڵاڤۆکی رۆژانه‌ی فێستیڤاڵی فیلمی "دهۆک" گوتی: پێم خۆشه له هه‌ر زه‌مانێکدا کاتم هه‌بێت؛ به‌رهه‌مه‌کانی سینه‌مایی ببینم. بە ڕاستی زۆر حەزم دەکرد که لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "دهۆک" ئامادە بم و بەشداری تێدا بکەم، چونکە ئەم رووداوه گرنگ و بەناوبانگە هونەرییە، یەکێکە لە باشترین فێستیڤاڵەکانی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوکتۆر "فواد حوسێن" لە کۆتایی ئەم چاوپێکەوتنەدا له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا که ئەگەر سیاسه‌تمه‌دار نەبوویتایه، ئایا پێت خۆش بوو له یه‌ک فیلم‌دا وه‌کوو ئه‌کته‌ر ده‌ور بگێڕی؟ گوتی: ئه‌گه‌ر نه‌ده‌بوومه سیاسەتمەدار، حەزم دەکرد ببم بە سیناریۆنووسی فیلم.
دەیه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک" Duhok به سه‌رۆکایه‌تی "ئه‌میرعه‌لی محه‌مه‌دتاهیر"، بە دەرهێنانی هونەریی سینه‌ماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"، به دروشمی "زمانی کوردی" و به نمایشی ١١٦ به‌رهه‌م له سینه‌ماکارانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و بەڵگەفیلمەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی، کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌ی پسپۆڕانه‌ی سینه‌مایی و هه‌روه‌ها به پشتیوانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ڕۆژانی ٩ تا ١٦ی دێسامبه‌ر/ کانوونی یه‌که‌می ٢٠٢٣ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک، کۆمه‌ڵه‌ی سینه‌مایی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
تیزێری فه‌رمی دەیه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "دهۆک":
https://www.youtube.com/watch?v=mrnPmYGIC3U