کۆمپانیای ئینفنیکس زنجیرەی مۆبایلەکانی NOTE 30ی نمایشکرد، کە مۆبایلەکانی NOTE 30 و NOTE 30 PRO و NOTE 30 5G لەخۆدەگرێت، بە تایبەتمەندی پێشەنگ و نرخێک کە دەبێتە هۆی جەنجاڵی بازاڕی مۆبایل، وەرن با بەیەکەوە بیناسن:
- گرنگترین تایبەتمەندیەکانی NOTE 30.
1. شۆڕشی خێرا بارگاویکردنەوە:
تەکنەلۆژیای بارگاویکەرەوەی خێرا All-Round FastCharge
بارگاویکەرەوەیەکی 45 وات کە لە بۆکسی Note 30 دا هاتووە و پاترییەکی 5000 میلی ئەمپێر لەگەڵ پشتگیری لە بارگاویکردنەوەی خێرای بێ وایەر بە توانای 15 وات هەروەها تەکنەلۆژیای بارگاویکردنەوەی پێچەوانە
جۆری Pro بە بارگاویکەرەوەیەکی 68 وات دێت کە تەنها لە ماوەی 30 خولەکدا لە 0 بۆ 80% بارگاوی دەبێتەوە.
لەگەڵ
1000 خولی بارگاویکردنەوەی سەلامەتی E-IQ کاریگەر بۆ پاتری.
2. هاوڕێی نایاب بۆ کات بەسەربردن:
- شاشەی bit-10 ، فرێکوێنسی 120 هێرتز، لەگەڵ تەکنەلۆژیای پاراستنی چاوی باوەڕپێکراو لە لەلایەن TUV Rheinland
- لوتکەی ڕووناکی تا 900 لومێن لەسەر جۆری NOTE 30 PRO
- 5000000:1 کۆنتراستی ڕەنگەکان لەگەڵ ڕێژەی تازەکردنەوەی تاچ 360Hz
- سیستەمی بڵندگۆی Hi-Res بە هاوکاری JBL
3. ئەنجامدان لە ئاستێکی نوێوە/
- پرۆسێسەری G99، تەلارسازی بەرهەمهێنان بە وردی 6 نانۆمەتر، بە ژوورێکی ساردکەرەوەی شلە بەرزکراوەتەوە، بۆ بڕینی گەرمی لە ڕێگەی 10 چینەوە لەسەر ڕووبەری 2000mm^2 لە پەستانی بەرزدا
- دیزاینێکی ئەنتێنەی پەیوەندی کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای داهێنەرانە دەکات بۆ بەرزکردنەوەی سیگناڵ، بەتایبەتی بۆ بارودۆخی ژینگەی پەیوەندی لاواز، ڕێگە دەدات بەهێزی پەیوەندی خانەیی بۆ 40% و تۆڕی وای فای بۆ 100% زیاد بکات
4. وێنەی ڕوونتر لە هەموو کاتێکی پێشوو / .
- کامێرا بە لێنسی سیانی بە ڕوونی 64 مێگاپێکسڵ، لەگەڵ چەندین تایبەتمەندی وەک ڕاستکردنەوەی ئۆتۆماتیکی پلەبەندی ڕەنگەکان، ئەگەری وێنەگرتنی دووانی بە بەکارهێنانی کامێرای پێشەوە و دواوە لە یەک کاتدا، هەروەها فلتەر بۆ کۆنترۆڵکردنی شێوەی دۆخی وێنەگرتنی ئاسمان و شەقامەکان
شایەنی باسە کە جۆری NOTE 30 PRO و NOTE 30 5G لەگەڵ لێنسی سەرەکی 108 مێگاپێکسڵدا دێن.
کورتەی تایبەتمەندییە مۆبایلی NOTE 30:
پرۆسێسەر: MediaTek Helio G99 6nm
ڕام: 8+8 گێگابایت (فراوان کراوە)
بیرگە: 256 گێگابایت
شاشە: 6.7"IPS بە فرێکوێنسی 120 هێرتز
کامێرای سەرەکی: 64 مێگاپێکسڵ
کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ
پاتری: 5000 میلی ئەمپێر، بە توانای شەحنکردنەوەی 45 وات
سیستەم: ڕووکاری بەکارهێنەری XOS 13 لەسەر بنەمای ئەندرۆید 13
پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی تر دەکات: NFC، BLUETOOTH 5.2، هەستەوەری پەنجەمۆر بۆ کردنەوەی قفڵ.
نرخ و بەردەست بوونی NOTE 30:
نرخ و بەردەستبوونی بەپێی هەر وڵات و ناوچەیەک جیاوازە، فۆڵۆوی کەناڵ و ئەکاونتەکانی پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئینفنیکس بکەن لە وڵاتەکەت.