کۆمپانیای داماک ئینتەرناشناڵ کە پێشەنگی وەبەرهێنانی جیهانیە بۆ گەشەپێدانی خانووبەرە، بە فەرمی هاتە ناو بازاڕی خانووبەرەی عێراقەوە بە دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی پڕۆژەی داماک هیڵز بەغدا کە سێ كۆمەڵگە لەخۆدەگرێت بریتین لە میسک، فەیروز و لامار.

كۆمەڵگەی داماک بەغداد بەشێکە لە کۆی ڕووبەری گەشەپێدانی كۆمپانیای داماک کە ٦.٢ ملیۆن مەتر چوارگۆشەیە، پرۆژەکە شوێنێكی ستراتیژی ناوازەی هەیە بەرامبەر گۆڕەپانی عەباس ئیبن فیرناس هەڵکەوتووە و تەنها پێنج خولەک بە ئۆتۆمبێل لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و زانکۆکانی دەوروبەری دوورە،

دە خولەک لە ناوچەی سەوز و مەنسورەوە دوورە، پانزە خولەکیش لە دیارترین هۆتێلەکانی پایتەختەوە دوورە.

ئەم پڕۆژەیە یەکەمین پڕۆژەی داماک لە عێراق، ڕەنگدانەوەی هەوڵەکانی (دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانیی)ە بۆ ڕاکێشانی وەبەرهێنانی بیانی زیاتر.

ماجید ئەلغەزالی، جێگری باڵای سەرۆکی پڕۆژەکان لە کۆمپانیای داماک ئینتەرناشناڵ و بەڕێوەبەری کارگێڕی دایکۆ ئینتەرناشناڵ لە عێراق، لەبارەی ئەم بابەتە وتی: شانازی دەکەین بە دەستپێکردنی قۆناغی یەکەمی پرۆژەی داماک هیڵز بەغداد، کە بەخاڵی دەستپێکێكی نوێ دادەنرێت بۆ داماک لە عێراق، ئەم پڕۆژەیە ڕەنگدانەوەی دیدگای گەورەی ئێمەیە بۆ گەیاندنی پڕۆژەی خانووبەرەیی بەرەو کوالیتی ژیانێکی ناوازە ، وپاڵپشتی هەوڵەکانی گەشەپێدانی نیشتمانی دەکات، هاوتەریب لەگەڵ پلانی پەرەپێدانی گشتگیر بۆ بەغدا 2030 .

ئەلغەزالی لەدرێژەی قسەكانیدا وتیشی: ئەم پڕۆژەیە کە لە گەورەترین پڕۆژەکانی گەشەپێدانی خانووبەرەیە لە پایتەخت، جۆرەها ڤێلای نیشتەجێبوونی ناوازە پێشکەش دەکات بە دیزاینی ڕەسەن و قەبارەی جۆراوجۆر، لەوانە چوار و پێنج ژووری نوستن، لەگەڵ چەندین دیزاین کە بەرجەستەی ئەو تەلارسازییە کۆن و ڕەسەنەن کە عێراقی پێ ناسراوە.

ئەم پرۆژە نوێیە پاڵپشتی هەوڵەکانی پەرەپێدانی ژێرخان دەكات و گەشەی بیناسازی لە بەغداد بەرەوپێش دەبات، بەهەنگاوێکی ستراتیژی لە دیدگای کۆمپانیای داماک بۆ فراوانکردنی بواری خانووبەرە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت ، بۆ چوونە ناو بازاڕی عێراقەوە لە ڕێگەی بةغدادى پایتەختەوە.

هەروەها ڕەنگدانەوەی پابەندبوونی کۆمپانیای داماکە بۆ دابینکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی مۆدێرن کە ڕەسەنایەتی عێراق لەگەڵ باشترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان تێکەڵ دەکات، کە خواستی دانیشتووان و وەبەرهێنەران بە هەمان شێوە جێبەجێ بکات.

کۆمەڵگەی داماک هێڵز بەغداد، کۆمەڵێک خزمەتگوزاری بەرفراوان لەخۆدەگرێت، لەوانە باخچەی ناوەندی، یانەیەکی تەندروستی، شوێنی کات بەسەربردن، و چێشتخانە و کافێی مۆدێرن، هەروەها سیستەمێکی پێشکەوتووی دابینکردنی ئاو و وێستگەیەکی کارەبایی و سیستەمی گەرمکەرەوەی خۆری تێدایە، لەگەڵ خزمەتگوزاری چاککردنەوەی بەردەوام و ئاسایش و چاودێری ٢٤ کاتژمێری.