به تووڕه‌ییه‌وه دوومکهوت
به تووڕه‌ییه‌وه قیژاندی و گووڕهشهی لێ کردم
وتی: کێشه‌که به راستیه،
په‌خشه‌که زیندووه
ده‌بێ له گه‌ڵما بگه‌رێیته‌وه ئوستۆدیۆ
له ناو بازنه‌که‌دا بوه‌ستیت
له ژێر بازنه‌ی تیشک
* * *
داماو و ته‌ڕ
هه‌ر وه‌ک سواڵکه‌رێکی زستان
هه‌وڵم دا پێیڕاگهیهنم ! ..
به‌ڵام من ( هه‌میشه.. هه‌میشه )
رێگه‌ی پێناده‌م به‌ندم بکات
له ناو بازنه‌یه‌کی به ته‌باشیر کێشراو
له سه‌ر هه‌ر دیوارێک، هه‌ر زه‌مینێک، هه‌ر شانۆیه‌ک بێت،
نه به ناوی خۆی، نه به‌ناوی خۆشه‌ویستی، نه به‌ناوی شوهره‌ت
نه‌ش به هه‌ر ناوێکی تر بێت .
* * *
ئه‌وه دڵم،
بیبه و لهتیکه وه‌ک سێوێک
به‌ڵام له ناو بازنه‌یه‌کی داخراودا به‌ندم مه‌که !...
* * *
ئه‌وا من به‌ترسێکه‌وه سه‌رنج ده‌ده‌م
که پیتی یه‌که‌می ناوه‌که‌ت
به‌شێکه له بازنه‌که
جا له‌وه زیاتر به‌ده‌ورما مه‌یکێشه !
* * *
کاتژمێره‌که خڕه
به‌ڵام لمی کات
بیابانێکه له نهێنی
بێز ده‌کاته‌وه
له شه‌قڵه ئه‌ندازه‌ییه‌کان
منیش ڕقم ده‌بێته‌وه له بازنه
هه‌روه‌ها سێگۆشه و چوارگۆشه
رێپێوانێک ساز ده‌ده‌م دژ به لاکێشه و
هه‌مو داخراوهیهکی زیندانیئاسا ! ...
ته‌نها خاڵی جووڵێنهرم خۆشده‌وێ
خه‌تی لاکێشهش
خه‌مه‌کانم ده‌جووڵێنێته‌وه
که هه‌رچه‌نده را بکه‌ن هه‌رگیز یه‌کناگرنه‌وه
بێ ئه‌وه‌ی هیچ گۆڕانکاریه‌ک روو بدات
تێیاندا .... له نێوانیاندا
* * *
من له ده‌ستت به‌ره‌و که‌ناره‌کان هه‌ڵدێم
له‌وێ ته‌نها ده‌وه‌ستم و
به تهباشێری ئازادی
وێنه‌ی بازنه‌یه‌کی دانه‌خراو ده‌کێشم
ده‌مکراوه به‌ره‌و ده‌ریا و ئاسۆ
له ناویدا ده‌وه‌ستم،
راده‌که‌م به‌ره‌و ده‌ریا ..
ده‌ریا .. ده‌ریا .. ده‌ریا ..
شیعری : غادة السَمّان *
و:تابلۆ حه‌سه‌ن
غادة السَمّان
* یه‌کێکه له به‌ناوبانگترین ژنه شاعیری عه‌ره‌ب، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له ره‌خنه‌گران له نه‌جیب مه‌حفوزی هه‌ڵگری خه‌ڵاتی نۆبڵ به بایه‌ختری وه‌سف ده‌که‌ن له‌وانه بیرمه‌ند محمود امین العالم ، له ساڵی 1942 له شام له دایکبووه ، باوکی که‌سێکی به ناوبانگی ئه‌و وڵآته‌یه سه‌رده‌مانێک پۆستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری پێسپێراوه ، غاده خاوه‌نی ده‌یان کۆمه‌ڵه شیعر و رۆمانه و نووسراوی تره ، به‌رهه‌مه‌کانی بۆ پتر له هه‌ڤده زمان وه‌رگێڕاوه ، له ناوه‌ڕاستی شه‌سته‌کانه‌وه له پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا ده‌ژی ، له سه‌ره‌تای هه‌فتاکانه‌وه هیچ جۆره وتووێژیکی تهلهڤزۆنی نه‌کردووه‌و بریاریشه نه‌یکات ، ئه‌و بریاره‌ی له‌وه‌وه وه‌رگرت که ته‌له‌ڤزیۆنی میسر وتووێژێکی له گه ڵ سازدا ، ده‌رکه‌وت بێژه‌ره که هیچ به‌رهه‌مێکی ئه‌می نهخوێدوهتهوه و هیچی له‌باره‌وه نازانێت . شووی کرد به که‌سێکی به‌ناوبانگی لوبنانی و سه‌ره‌ڕای جیوازی بیرکردنه‌وه‌ی هه‌ردوکیان تا دوارۆژی ژیانی لێی جیا نه‌بوه‌وه ، پیاوه‌که هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی بوو و غادهش هه‌ڵگری بیری ئازادی بوو هه‌ر وه‌ک خۆی ده‌ڵێ: ژنه شاعیر ده‌توانێت به‌رده‌وامی بدات به ژیانی هاوسه‌رێتی ته‌نانه‌ت هاوسه‌ره‌که‌شی دووچاری شیرپهنجهش بێت ، تاقه کوورێکی هه‌یه به‌ناوی حازم که پاڵه‌وانی یه‌کێک له رۆمانهکانێتی .