مردنێک له داوێنه‌کان، هه‌ورێک له‌سه‌ر کێو،
باڵنده‌کان له لێواری ژیان
ده‌مانخوێند: "بێ تۆ ده‌رگایه‌ک بووین بۆ ده‌ره‌وه،
ڕوانینێک به‌بێ سنوور
وه ده‌نگێک به ڕووی تراویلکه."
ده‌ڕۆیشتین، خاک ده‌ترسا لێمان، زه‌مه‌ن ده‌باری به سه‌رماندا
پێکه‌نین: گێژه‌ن له خه‌و ڕابوو، وه شاراوه‌کان ئاوازێکیان پڕژاند
ئێمه خامۆش، چۆڵه‌وانی نیگه‌ران، ئاسۆ زنجیره‌یه‌ک له نیگا
دانیشتین، تۆ چاوه‌کانت پڕی دووری،
من ده‌سته‌کانم پڕی ته‌نیایی، زه‌وییه‌کانیش پڕی خه‌و
خه‌وتین. ده‌ڵێن: ده‌ستێک گوڵی ده‌چنی له خه‌ودا.