لـه‌ خه‌یاڵمای

ڕێبوار ئالانی


چـاو دائه‌خه‌م ، ئــه‌یکه‌مه‌وه‌

دایــم لـــه‌ ناو هـۆده‌کــه‌می

گــه‌رچی ناسک و ئـه‌ویـنی

بـه‌ڵام شـێـوه‌ هـه‌وری ته‌می


*****


کـه ‌سه‌یری ژووره‌کـه‌م ئه‌که‌م

تـــابلۆکانـی لـه ‌شـێـوه‌ی تـۆن

زۆرجـار خــه‌یـاڵ ئه‌مـباتـه‌وه‌

لـه‌گـه‌ڵ تـۆدا لــه‌ گـفـتـوگـۆن


*****


ئـاوێـنــه‌ و پـه‌یـکه‌ر و کاتـیش

ڕه‌نگـدانه‌وه‌ی ... بـێ کـۆتایی

لـێـم بوویـته‌ سێـبه‌ره‌که‌ی خۆم

هــــه‌مـیـشه‌ وه‌کـــو تـــارمایی


*****


بـه‌م دڵـه‌ بــــێ خــۆزگـه‌یـه‌وه‌

که‌چی هـه‌ر چـاوه‌ڕوانـی تۆم

گــــه‌رچـی بریـنـی ئـــه‌ویـنێ

ئـه‌وه‌تـانـێ لـــه‌ بـه‌خـتی خـۆم