ئه‌ستێره‌کان دانه‌ دانه‌

 

وون ده‌بن

 

له‌ناو شرین خه‌ودا

 

مانگ له‌ که‌لی ئاوابووندا

 

مه‌له‌وه‌ری تروسکه‌ی شه و‌

 

خۆی حه‌شار ئه‌دات

 

من هێشتا به‌خه‌به‌رم

 

له‌ دوا پرچی تاریک شه‌ودا

 

ده‌ڕوانمه‌

 

تێشکی مه‌له‌وه‌ریک

 

له‌ ده‌می چاوه‌ڕوانی

 

ئاوابووندا

 

خه‌مه‌کانم به‌ با ده‌که‌م

 

منم له‌ خه‌می ئه‌ستێره‌کان

 

ئه‌تلێمه‌وه‌

 

چۆنکه‌..... ‌

 

پارچه‌کانی سنووری دڵ

 

رێگایه‌که‌.....  ناگه‌ن به‌ یه‌ک

 

له‌ گه‌ڵ شنه‌ی ئاڵاته‌

 

هه‌ستی ڕۆحم

 

تێ که‌ڵ ده‌که‌م

 

به‌ره‌و کۆی ئه‌ستێره‌کان

 

شه‌وی تارم ده‌ڕوانێته‌

 

زه‌ڕنه‌قووته‌ی په‌شێو حاڵی

 

هؤنراوه‌م

 

دڵێکه‌ خه‌م به‌باره‌

 

له‌ کۆسپی ڕووداوه‌کانته‌

 

به‌وردی بێر که‌ره‌وه‌!

 

من هێشتا له‌ ماڵ خه‌مم

 

له‌ ناو ده‌ریای فراوانتا

 

هه‌نگاو ده‌نێم

 

چاوه‌ڕوانی چه‌رخێکم

 

مال ئاوایی له‌ سه‌رده‌می

 

ڕووداو بکات

 

به‌یانیه‌ک بۆم بێته‌ که‌ل

 

له‌ گه‌ل تێشکی ئازادیدا

 

تیشکی سوورت

 

به‌دی بکات