له گشت لاوه ته‌قه‌ی دواساته‌کانی
ئۆغرت خیر ساڵی دوێنێ ده‌ست پێ ده‌کرێ
که‌س نازانێت سبه‌ش که‌دێ له ساڵی نوێ
چی ڕوو ده‌داو چی دێته پێش
به‌ڵام هه‌رچی که پێشهات و که تازه بێت
ده‌ڵێن تامێکی زۆر نوێی پێیه
له‌م شهوانهخهم و شادیه‌کانی دوێنێ به ڕێدهکرێن
به ئاواتی به‌رزی ژیان وا ماینه‌وه
ئاره‌زوه‌کان بۆ ساڵێکی پڕ سه‌رکه‌وتن
له داهاتوو ڕاده‌سپێرین
هه‌رچه‌ند ته‌مه‌ن کورت ده‌بته‌وه
به‌ڵام به ئاواتی ساڵیکی نوو باده‌ی خهمبهر ههڵدهنوشین
چرای هه‌موو ئاره‌زووه‌کان بۆ ساڵی تر پێده‌که‌ین و
بۆ ڕۆژێکی به‌خته‌وه‌ری چاوه‌ڕوانین
ته‌مای هیوای سه‌رکه‌وتنی هه‌میشه‌یی و شادمان پێیه
داخم که‌سیش وا نازانێت سبه‌ی که‌دێ
ئایه شادی دێته ئارا، وه‌یا ژیان کاره‌ساته؟
منیش وه‌کو زۆر هه‌ڤالان له‌م غوربه‌ته
چاوه‌ڕوانی هاتنی سبه‌ی به‌خته‌وه‌ریم
دانیشتووم و ئاواته‌کان له‌م هۆزانه‌م
له‌ته‌ک پیاڵه‌ی ئاره‌زوه‌کان ده‌هونمه‌وه
ئاواتی من هیوای کۆنی ساڵه‌هایه
هه‌ر ساڵ که‌دێ ده‌ڵیم ده‌بێ که‌وا ئه‌مساڵ ؟
له ناو خاکی کوردستانه شیرینه‌که‌م
هیواکانی له مێژینه‌م وه‌دی بێتن؟
له ساڵی نوو من ببینم، کوردستانم سه‌ربه‌خۆیه
هه‌رچی نه‌حسی له‌مێژینه‌ی ساڵه‌هایه
ده‌فن بێت و منیش ڕه‌هاو سه‌ربه‌خۆبم؟
ده‌لێم خوایه ساڵی نومان لێ پیرۆز بێت
کوردستانی ئازیزی من بۆ هه‌تایه
هه‌ر سه‌ربه‌خۆ و ڕزگاری بێت
ده‌ڵێم ئۆغرت به‌خێر ، کۆنه‌ساڵی دوێنهکهمان
سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کوردم له دواتا بێت
هه‌رچی نه‌حسی ڕۆژگارانه ببڕێته‌وه
دوژمنان وداگیرکه‌ران له ناو بچن و نغرۆ ببن
نه‌وره‌سه‌کان له واری من سهرههلبدهن
چی که کۆنه و بۆ کورد خه‌مه، بۆ هه‌میشه نه‌گه‌ڕێته‌وه
ئێمه‌ی کوردیش له که‌ناری خۆشبه‌ختی دا
له سه‌ر خاکی ڕزگارکراو و پێشکه‌وتوودا
چی گه‌نده‌لی و چی گوناهه بۆ هه‌تایه نه‌فرینی که‌ین
ئالای به‌رزی سه‌رکه‌وتن و پێشکه‌وتنمان به‌رز هه‌ڵده‌ین
به ئارامی وشادی بژین،نیشتمانمان وه‌سه‌ر بخه‌ین
* هاتنی ساڵی 2010 . هه‌موو کورد‌و جیهان پیرۆزبێت