كه من شكان له رِۆحمدا شین بوو ئیتر چى..؟!
چ پرسیارێك بكه‌مه به‌هانه،ته‌نهایى ده‌رگاكانیه‌تى و
بێده‌نگیش پاسه‌وانى...!
كه هه‌ر شكۆفه‌یه‌ك له خه‌یاڵدانا خرۆشا،
پێیه‌كانیشى هه‌ڵخلیسكانه بۆ چه‌مى كۆتایى...
ئه‌وه په‌رداخێك پرِه له قریوه‌ى شه‌راب،
به‌ڵام له بنه‌كه‌یدا تاڵێك گریان خۆى حه‌شارداوه،
ئه‌مه كۆتاییه‌كه كه‌س نازانێ دڵى مه‌سته‌كان نه‌بێ
نۆژه‌ن له حه‌سره‌تا...
شاخه‌كان سه‌ركه‌شن به به‌رزى كه‌چى نه‌خشه‌ى نووچێك
له كه‌مه‌رییانا كوتراوه...
ئه‌مه‌ش كۆتاییه‌كه كه‌س نازانێ باڵى هه‌ڵۆكان نه‌بێ،
له پاییز‌ى پیرییا...
كۆچه‌رێكى بیابان به گه‌رده‌لوولى لم ئالووده،
كه‌چى حه‌وزێك ئاو له خه‌یاڵیا چنراوه...
ئه‌میش كۆتاییه‌كه كه‌س نازانێ خودا نه‌بێ،
رِۆژێك دێ بیابان
ده‌بێته چاره‌نووسى به‌له‌مێك...!!
* * *
من خه‌ونه‌كانم شلوێ بووه له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایى...
وا چاكه‌په‌پووله كه ده‌روێشى نووره،چرا بكوژێ،
چونكه ته‌ریقه‌تى چرا،
مه‌رگى په‌پووله‌یه له كۆتایى...
وا چاكه‌شه‌مشه‌مه‌كوێره له تونێلى نوته‌كا،
تاریكى رِاو بنێ...
چونكه له‌نوونى نوته‌كا ده‌زووله‌یه‌ك مۆمى نووستوو،
مه‌رگى شه‌مشه‌مه‌یه له كۆتایى...!!
وێرانه‌یه‌ك كه ناونووس ده‌كرێ،
بۆ ئاوه‌دانى،به خوێن به‌ربوونى قاچى ئاوێكى شین
ده‌چێته‌وه كه‌نارى قژرِنین،
چونكه له ناوكاسه‌سه‌رى ئه‌و وێرانه‌یه‌دا
هه‌ر كۆشكى قه‌د زراڤ بوو،
گه‌شتبوونه ئاسمانى كۆتایى
* * *
من سه‌ره‌تایى خه‌ونه‌كانم شلوێ بووه تاده‌گاته كۆتایى...
چۆن خه‌یاڵم شلوێ نابێ كه ده‌گاته ئاستانه‌ى پیاوێك...
تۆ ئه‌ى پیاو سه‌ره‌تا ناوى من قه‌د ده‌كه‌یت،
له ناو جانتاكه‌تا و به سه‌رشانى سێگۆشه‌یه‌كى (با) هه‌ڵیده‌واسى و
دواتر ده‌یخه‌یته خه‌تاى خه‌یاڵدانته‌وه و
كه خاكى خه‌یاڵدانت تێرى خوارد،
له دواى دواتر به‌ر ئه‌بێته‌وه بۆ كۆدى كۆتایى...!!
تۆ ئه‌ى پیاو كه له‌تێكى منى خه‌جاڵه‌تم،خه‌جاڵه‌ت
واباشتره برِۆمه‌وه ناو قه‌دى ته‌نهایى...
چه‌نده نیگه‌رانم،چه‌نده ده‌كوژێمه‌وه به رِه‌گه‌زى ته‌نهایى.....
له‌م رِه‌گه‌زى ته‌نهاییه‌دا بێ تۆ
زریكه‌ى ئه‌و دره‌ختانه ده‌بینم ساردن،
چونكه شه‌و له‌قه‌ییان لێئه‌دا...
جلى ئه‌و جه‌نگه‌ڵانه ده‌بیسم جێبرینن،
چونكه پڵنگێك وا له بۆسه‌یانا...
سه‌رمابوونى ئه‌و گوڵانه بۆنده‌كه‌م ده‌كۆكن،
چونكه سه‌وزبوونى زستان وا له ژێر كراسییانا...
ماندووبوونى ئه‌و تاریكییانه له‌مسده‌كه‌م شینن،
چونكه‌رِمێك رِووناكى وا له خه‌ویانا...
سه‌ر یه‌شه‌ى ئه‌و ئاوانه نه‌ست ده‌كه‌م لێژن،
چونكه‌پیرى خۆیان كۆكردۆته‌وه له فه‌سڵى فه‌وزا...
دڵى ئه‌و رِیشۆڵانه هه‌ستده‌كه‌م رِاده‌چڵه‌كێن،
چونكه دالى دارلاستیكێك له باڵیانا،
كوفر پۆستده‌كا...!!
تۆ ئه‌ى پیاو كه‌من له‌تێكى تۆم وه‌ره سه‌رێك بده
له سه‌ره‌تایى خه‌یاڵه خاكییه‌كانم ئه‌نجا سه‌فه‌ر بكه‌و
ئه‌نجا چاوێك داگره له كه‌لێنى كۆتایى...
له‌خه‌یاڵه خاكییه‌كانى منى ژنا...
هه‌موو گۆچانه‌كان به هه‌ناسه برِكێوه،
ده‌چنه‌وه‌چه‌تری دره‌خت...
هه‌موو لمه‌كان به‌له‌نجه‌ى قاقرِه‌وه،ده‌چنه‌وه سه‌كۆى سه‌راب...
هه‌موو شووشه شكاوه‌كان به‌سه‌رخۆشییه‌وه ده‌چنه‌وه پێكێى خه‌ییام..
هه‌موو دیواره‌كان به شه‌له‌شه‌له‌وه رِاده‌كه‌ن له زبڵخانه‌ى زیندان...
هه‌موو په‌نجه‌ره‌كه‌كان به فرِینێكى پرته‌قاڵییه‌وه ده‌چنه‌وه كوچه‌ى كچێك...!!
هه‌موو قه‌فه‌سه‌كان به سه‌رى شكاوه‌وه ده‌چنه‌وه بازگه‌ى باڵنده...
هه‌موو په‌ته‌كانى سێداره به قولاپى چنینه‌وه ده‌چنه‌وه جریوه‌ى جۆلانه...!!
ئه‌مه خه‌یاڵه‌كانى منه بۆ تۆ ئه‌ى پیاو،
كه یاقوتى ئه‌م خه‌یاڵانه‌ش ئه‌دره‌وشێنه‌وه
كه‌نارى له‌و خه‌یاڵه‌دا مه‌له ده‌كا،
ماسى تیایا ده‌فرِێ
مێرووله قه‌ناعه‌ت پاشه‌كه‌وت ده‌كا،
په‌رِه‌سێلكه‌له‌كه‌ناڵی ئاسمانی كوێستان و گه‌رمیانه‌وه
ئیتر نابێێته‌وه به كرێچى،
كۆتر هه‌ر مناره ناكاته ماڵى خوا..!!
ئه‌مه یاقوتى خه‌یاڵه‌كانم بوو،بۆ تۆ ئه‌ى پیاو
كه‌چى تۆ منت كوژانه‌وه به‌ته‌نهایى
ته‌نهایى و ته‌نهایى
* * *
هه‌موو شتَێك له سه‌ره‌تاوه ده‌چێته‌وه كۆتایى،
به‌ڵام تۆ له كۆتاییه‌وه هاتى بۆ كوچه كه‌سه‌رییه‌كانى من
بێ ئه‌وه‌ى ده‌مه داسى پرسیار رِۆكه‌ى،سكونێكت دانا
له‌سه‌ر چرپه‌ى چرپاكه‌مدا و له‌سه‌ر دێرِى دیواره‌كاندا و
له ناو ده‌ست و په‌نجه‌ى په‌رده‌ى په‌نجه‌ره‌كه‌مدا...
ته‌نها شه‌وێك چۆن فریا كه‌وتى بۆ كوژانه‌وه‌م...!
شه‌وێك به جانتایه‌ك مۆسیقاوه سه‌فه‌ر ده‌كاو
فریای ژێیه‌كى پچرِاو ناكه‌وێ،له گیتارێكى حوزنا..
شه‌وێك هه‌موو عه‌ترى سێوه‌كان بۆ شارى هه‌ڵه‌بجه بار ئه‌كاو
فریای چڵى چرایه‌ك ناكه‌وێ بۆ عومه‌رێكى نابینا...!!
ته‌نها شه‌وێك چۆن فریا كه‌وتى موحیبه‌ت بناسى..
(1)ئاخر هه‌موو ته‌مه‌ن به‌شى خۆشه‌ویستى ناكا...!!
ئه‌مه نوكته‌یه‌كه گه‌مارۆ به گریان...
ئه‌مه فه‌رموده‌یه‌كه له كۆتاییه‌وه هاتووه،له كۆتایى...
تا كۆتایى لاى تۆوه هه‌ڵكا من ده‌كوژێمه‌وه به ته‌نهایى
ته‌نهایى و ته‌نهایى...به‌رۆحى شكانه‌وه ته‌نهایى
* * *
لێره‌وه سه‌یركه‌ن سه‌ره‌تاكان چه‌ند جه‌حێڵ و جوانن،
كۆتاییه‌كان چه‌ندكورت و په‌كه‌وته‌ن لێره‌وه....
-1-
مناڵى ماڵێكه به‌ستراوه به رِه‌ورِه‌وه‌ى ئاوه‌دانى،
پیرى ئه‌و كۆتاییه‌یه مه‌رگ هاوسێیه‌تى...!!
- 2-
پرچى ئه‌و كچه له درێژییا،
پییاسه‌ى رِووبار...
كۆتایش مه‌وداى مه‌قه‌ستێكه،
كورت بوونه‌وه له‌هه‌ناسه‌یا...ّ!
-3-
له‌ناو سه‌ره‌تاى هێلانه‌دا هه‌ڵقوڵینى هێلكه،
دواى جگه‌ره‌كێشانى باڵ و كۆتا دووكه‌ڵ
مردنێكى بچووك هه‌یه‌بێ ئاسمان ئه‌ویش قافیه‌ی قه‌فه‌س...!
-4-
ماچ له‌كۆڵانى له‌زه‌تا كه هاتووچۆ ده‌كاو
زه‌نگ له ده‌رگا ئه‌دا خۆشه‌ویستى بۆى ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ:
چه‌نده ئۆرگازمه سه‌ره‌تا...
كۆتایش سوره‌تى فاتیحایه‌كه،
دابرِان ده‌ڵێ:بیسمیلا...!
-5-
سه‌ره‌تا ئه‌نفال ووتى:من ئه‌ستێره‌م دیوه‌داگیرساوه،
له چاوى ژنانی كوردا..
كۆتا ووته‌شی ده‌ڵێ:هه‌ر ئه‌و ئه‌ستێرانه،
له چاوى ژنانا داگیرسان ،
كوژانه‌وه له چاوى دیكتا تۆرا...!
- 6-
سه‌ره‌تاى دره‌خته‌كان كه باڵق ده‌بن
قاقا ده‌كێشن و به‌ر ده‌گرن..
كۆتاى دره‌خته‌كانیش له‌وێوه دێ
ته‌ور به خێرهاتنیان ده‌كاو
ده‌بنه كۆرسى كورسى و قه‌نه‌فه...!
- 7-
كه دڵێك ده‌مرێ ده‌بێته پارچه‌یه‌ك له خاك و خۆڵ،
كۆتای ئه‌و خاك و خۆڵه‌ش كه ده‌له‌رزێ،
چاوكردنه‌وه‌ى چاوى گوڵێك...!
-8-
كانى دڵى ژنان سه‌ره‌تایه‌كه ،
پیاوان ئاوى لێده‌خۆنه‌وه،
كۆتای پیاوانیش شارێكه بێ ژن...!
-9-
ئه‌وه هه‌ر سیحرى گوڵه به‌رِۆژه‌یه له‌سه‌ره‌تاوه بۆ كۆتایى و
له‌كۆتایشه‌وه بۆ سه‌ره‌تا..
كه رِوو ده‌كاته خۆر، ئه‌وه فرِینه به‌ره‌و فه‌نه‌رى عیباده‌ت
كه خۆر كۆچ ده‌كاو له سه‌ر شانى ئێواره‌دا ده‌مرێت،
كه به‌یانى هات و گزنگ داگیرسا
له پله‌كانى مردن دائه‌به‌زێ و
هه‌مدیسان فرِین به‌ره‌و فه‌نه‌رى عیباده‌ت..
-10-
سه‌ره‌تا بۆن و به‌رامه‌ى چڵه رِێحانه‌یه‌ك ئه‌وه‌یه
په‌نجه‌كانى به پێكه‌نین بۆیه ده‌كا..
كۆتای ئه‌و په‌نجانه‌ش،
كه خامۆشده‌بن ئه‌وه حروفى حه‌سره‌ته كه ده‌یشۆرن..!
-11-
سه‌ره‌تاى شه‌و ئه‌وه‌یه ئه‌ستێره
له‌م چڵ بۆ ئه‌و چڵ ده‌فرِن
كه حه‌وشه‌ى ئاسمانیش پشتى قه‌مور ده‌بێ
ئه‌وه كۆتاى شه‌وه،
به فیكه كێشانى كازیوه...!
-12-
سه‌ره‌تا كه چرایه‌ك هه‌ڵده‌كرێت،
هه‌موو تاریكى قووتئه‌د....
كۆتایى چراش كه‌ڵه‌شێرێكه ده‌خوێنێ....!
-13-
كه نه‌ورِه‌سه‌كان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌ریا ده‌كه‌ن،
ئه‌وه سه‌ره‌تایه‌كه،
بۆ ده‌ستكه‌وتنى چه‌ند ماسییه‌ك....
كۆتاى نه‌ورِه‌سه‌كانیش
له‌ناو تابووتى ده‌ریادا ماسى ده‌یانخو....!
-14-
سه‌ره‌تا له‌كێڵگه‌ى گه‌نم و جۆدا،
كه داهۆڵ (با) ده‌چنێ
چۆله‌كه‌كان ده‌ترسن....
كۆتایى داهۆڵیش بیرچوونه‌وه‌ى دروومانه،
به هێرشى چۆله‌كه‌كان....!!
-15-
سه‌ره‌تا كه رِه‌شه‌با شه‌رِ ده‌كا،
به‌لووره‌كه‌ى نه‌مامه‌كان ده‌له‌رزن
كۆتایى شه‌رِه‌كه‌ش بێ مێزى دیالۆك
ته‌وقه‌كردنێكه له ده‌ستى دار چنارو شۆرِه‌بیی....!!
به‌س رِۆحم بشكێنه ئه‌ى پیاو،
به‌س پێكه‌نینم ببه‌سته له تاریكى
ئه‌وه‌نده قه‌فه‌ست له‌ناو رِۆحمدا چێكرد....
مه‌لى چاوه‌رِوانیم شكا و
بوومه شه‌هره‌زاد و تووشى نه‌زیفی گێرِانه‌وه بووم،گێرِانه‌وه
ئه‌وه هه‌ر سه‌رپۆشی سه‌رى بێوه‌ژنه‌كانه،له شه‌قه‌ى باڵیاندا
بۆیه زۆربای یۆنانى تا مردن ،
له‌گه‌ڵ سه‌نتوورا بووه پارچه‌یه‌ك له سه‌ما
كه سپێده به به‌رگى قاز و قوڵنگه‌وه خه‌به‌ری بوویه‌وه،
ئه‌وه ده‌ستى ژنێكه ته‌متوومانى رِژاندووه..
كه ژیان له سه‌رابستانه‌وه دێته‌وه،
ئه‌وه ته‌نیایى پیاوێكه بێ ده‌سته ئاوییه‌كانى ژن....
كه زه‌مه‌ن پرِ ده‌بێ له شكانى شعورى پارچه‌كانى شه‌و،
ئه‌وه ماڵى پیاوێكه پرِ له هه‌موو شتێك،
به‌ڵام بێ چاوه‌رِوانى ژن....!
كه ئه‌نفال ناوى خۆى سرِییه‌وه له مێژووا،
ئه‌وه هه‌ڵچونى قیژه‌ى ژنێك بوو له ساراكانى عه‌رعه‌ر....
كه گریان گه‌وره ده‌بێ و باڵا ده‌كا و په‌ل ده‌هاوێت بۆ خه‌رابات،
ئه‌وه ده‌ستى پیاوێكه بێهووده له عیشق....
كه پێكه‌نین له سه‌ر یه‌ك سه‌فته ده‌بێ،
باڵ ده‌گرێ و ده‌فرِێ بۆ مه‌له‌كوت...
ئه‌وه ده‌ستى ژنه عیشوه‌ى عیشقستان...!!
ئه‌گه‌ر ئه‌هریمه‌ن سه‌رى تژى بوایه له ژن
شه‌رِ تفه‌نگى نه‌ده‌كرده شانى،
كوشتن نه ده‌چووه ئاوه‌دانى....
تووشى نه‌زیفی گێرِانه‌وه‌ت كردم ئه‌ى پیاو
ئه‌م حیكایه‌ته كۆتاى نایه،
تاكۆتایى لاى تۆوه هه‌ڵكا،
من ده‌كوژێمه‌وه به‌ته‌نهایى،
ته‌نهایى و ته‌نهایى
كوژانه‌وه‌ى ژنێك به ته‌نهایى....!!
رۆژ هه‌ڵه‌بجه‌يی